ئەو خواردنانەی ماوەی بەسەرچونیان نییە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک خواردن هەیا ماوەی بەسەرچونی نییە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا تێکناچن، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ لەش هەیە.

هەندێک خواردنیش هەیە تێکدەچێت لەگەڵ کاتی بەسەرچونی پێویستە بەکارنەهێنرێت وەک گۆشتەکان، ماسی، میوە و سەوزە، چونکە خواردنی بەسەرچوو یان تێکچوو زیانی بۆ تەندروستی دەبێت.

ئەو خواردنانەی ماوەی بەسەرچوونیان نییە یان بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانرێت هەڵبگیرێت:

-زەیتی زەیتون
ماوەی بەسەرچوونی نییە، دەتوانرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ یان سێ ساڵ لەشوێنێکی وشکدا هەڵبگیرێت.

-هەنگوین
هەنگوین ماوەی بەسەرچوونی نییە، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا لەوانەیە خەست بێتەوە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت تەندروست نییە و ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.

-قاوە
قاوە بەشیوەیەکی گشتی لە کیسدایە بۆ ماوەی زۆر بەکاردێت، بۆ ماوەی چەندین مانگ یان ساڵێکیش بەکاردەهێنرێت و کێشەی نییە بەمەرجێک لەبەر خۆر و شوێنی شێداردا هەڵنەگیرێت، هەروەها نابێت لە ساردکەرەوەدا دابنرێت هەتا بۆنەکەی لەدەست نەدات.

-سرکە
سرکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانرێت هەڵبگیرێت چونکە ترشە، هەروەها یارمەتی پاراستنی خواردنەکانی دیکەش دەدات.

-پاقلەمەنییە وشکەکان
بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵدەگیرێت، چونکە وشک کراوەتەوە تێکناچێت.

-شوکولاتەی ڕەش
بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت تێکناچێت بەمەرجێک لە شوێنکی وشک و ساردا بێت و پلەی گەرمییەکەی نەگۆڕ بێت، شوکولاتەی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە چونکە مادەی چالاککەرەوەی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا