مانگایەک بە ئاسمانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە دیمەنێکی دەگمەن و ناوازەدا لە سویسرا وێنەی مانگایەک بیندرا کە بە هێلیکۆپتەرێک بەرەو ئاسمان بەرزدەکرێتەوە، بەو هۆیەوە دەنگدانەوەی زۆری لە سۆشیال میدیا لێکەوتەوە.

وێنەی ئەو مانگایە لە ئاسمانی سویسرا چرکێندراوە کە لە چیای ئاڵبەوە بە گوریسێکی بەهێز بە هێلیکۆپتەر بەرزدەکرێتەوەو بەرەو ناوچەیەکی دیکە دەگوێزرێتەوە.

ئەو دیمەنە بەڕووداوی ساڵ ناوزەد کراوەو یەکێک لە چاودێرانی دەستەی پارێزگاری لە مافی ئاژەڵان ئەو مانگایەی لە ناوچەی کلاوزن-ی سویسراوە بەرەو شوێنێکی دیکە
گواستۆتەوە، دوای ئەوەی مانگاکە ناتوانێت لەگەڵ مانگاکانی دیکەدا لەو چیایە ڕێ بکات.

نزیکەی هەزار مانگا بەرەو چیا ڕێ دەکەن، بەڵام یەکێک لەو مانگایانە بەهۆی پێکان لە یەکێک لە قاچەکانیدا توانای ڕۆیشتنی لەدەستداوەو بەو هۆیەوە دەستبەجێ چاودێرەکەی پەیوەندی بە دەستەی مافی ئاژەڵانەوە دەکات و دواتر بە هێلیکۆپتەر بەرەو ئاسمان بەرزی دەکەنەوەو دەیبەن بۆ چارەسەر.

ئامبرۆس ئارنۆلد، یەکێک لەو کەسانەی لەو پرۆسەیەدا بەشداریکردووە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوە رێگایەکی کورت بووە کە بتوانن بەزووترین کات مانگاکە بگەیەننە شوێنی مەبەست.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتووشیەتی کە ئەوان دەزانن ئەو بەرزکردنەوەیە کارێکی ئازاربەخشە بۆ ئاژەڵەکە، بەڵام ناچاربوون ئەو کارە بکەن بۆ ئەوەی بەزووترین کات بۆ چارەسەر مانگاکە بگوێزنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا