سائیرون هێرش دەكاتە سەر دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی

پۆڵەتیك پرێس

هاوپەیمانی سائیرون كە سەر بەموقتەدا سەدرە هێرشی كردە سەر لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی و ئەو هێزو لایەنانەی دیكەش كە نایانەوێت بودجەی گشتی تێپەڕێت.

سائیرون لە بەیاننامەیەكی توندا ئاماژە بەوەدەكات، هەندێ لیست و لایەن موزایەدەی میدیایی دەكەن بۆ چەواشەكردنی ڕایگشتی و خۆیان بەدڵسۆزی میللەت دەردەخەن.

ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەو لایەنانە دەیانەوێت لە هۆكارەكانی ڕاگەیاندن دەركەون و خۆیان وەك دڵسۆزی میللەت نیشان بدەن.

دەشڵێت، “ئەو لایەنانە لە راستیدا ئەوانە دوو روویی رامیاری و كۆمەڵایەتییان هەیە و بوقی بەكرێگیراوی دەوڵەتانی دەرەكین”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، تائێستا لەبەر بەرژەوەندی خەڵك تائێستا بێدەنگ بوون.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، درەنگانی شەوی رابردو لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی شەش خاڵیان وەك مەرج بۆ تێپەڕاندنی بودجە دیاریكرد.

بەهۆی ناكۆكی بەردەوامی لایەنە سیاسییەكانەوە تائێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی پەسەند نەكراوەو سەرۆكی پەرلەمانیش دانیشتنەكانی تایبەت بەو پرسە بۆ كاتێكی نادیار دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا