پوتین وادەی كۆتایهاتنی مەترسییەكانی كۆرۆناى راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی روسیا رایگەیاند، لە كۆتاییەكانی وەرزی هاوینی ئەمساڵ مەترسییەكانی كۆرۆنا لەسەر هاوڵاتیانی روسیا نامێنێت، چونكە لەو وادەیەدا بەرگری گشتی لە كۆمەڵگەی روسیدا دروست دەبێت.

ڤلادیمێر پوتین ئاماژەی بەوەدا، هەركاتێك بەرگری بەكۆمەڵ دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستبوو، ئەوكاتە رێوشوێنەكانی خۆپاراستنیش لە نەخۆشییەكە هەڵدەگیرێت بەوەش ژیان ئاسایی دەبێتەوە.

باسی لەوەشكرد، روسیا خاوەنی باشترین جۆری ڤاكسینی كۆرۆنان كە بۆ هاوڵاتیانی خۆیان و چەند وڵاتێكی دیكەش بەكارهاتووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، روسیا بەیەكێك لەو وڵاتانە دادەنرێت كە رێژەیەكی زۆری توشبون بەكۆرۆنای تێدا تۆماركراوە، تائێستاش رێوشوێنەكانی رێگریكردن لە نەخۆشیەكە بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا