بە ڤیدیۆ..ژەمێکی سێ دۆلاری مرواریەکی تێدایە

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تایلەندی ژەمێکی دەریایی دەخوات بە بڕی یەک دۆلار، بەڵام بەخت یاوەری دەبێت و مرواریەکی تیادا دەدۆزێتەوە کە بەهای دەیان هەزار جونیەی ئیستەرلینی هەیە.

ئەم ساتەی وەک پێچەوانەبوونەوەی تەواوی ژیانی بینی، چونکە لە ڕێگەی ئەو مرواریەوە دەیتوانی پارەی چارەسەری شێرپەنجەی هاوسەرەکەی بدات.

بەپێی بڵاوکراوەکان تانتیواتکۆل، لە کاتی کڕینی هێلکە شەیتانۆکەیەکی دەریایی دا، بە نرخی ٧٠ بات کە دەکاتە دوو دۆلار و ٢٥ سەنتی ئەمریکی لە بازاڕێکی ناوخۆدا بۆ ژەمی ئێوارە لە ناوچەی ساتونی تایلاند.

تانتیواکۆل، مرواتیەکی خڕی پرتەقاڵی دۆزیەوە، لە سەرەتادا وابیری کردەوە کە ڕەنگە بەرد بێت بەڵام دواتر زانی کە مرواریەکە لە جۆری میلۆ، کێشەکەی ٦ گرامە و پانیەکەی ٥.١ گرام سانتیم دەبێت، کە دەتوانێت ببێتە سامانێکی بچوک بۆ ئەو ژنە.

تانتیواکۆل ڕایگەیاند، کوڕەکەی توشی ڕووداو بووە، پێویستیان بە پارەیە بۆ چارەسەر هەروەها، پارەی چارەسەری مێردەکەی بدات کە ڕەنگە نزیکەی ٣٢ هەزار دۆلار بێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا