وادەی دابەشكردنی موچەی لیوا هاوبەشەكان ئاشكرادەكرێت

پۆڵتیك پرێس
هەرچەنە تائێستا هاوكاریەكانی ئەمریكا بۆ موچەی لیوا هاوبەشەكان نەگیشتووەتە هەرێم، بەڵام جێگری لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت “كێشەكەیان چارەسەركراوە و لەم هەفتەیەدا موچەیان پێدەدرێت”.

لە ماوەی رابردودا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ موچەی لیواكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە پێكەوە دابەش دەكەن، بەڵام تەنها یەك موچەیان وەرگرتووە تائێستا ئەو موچانەی ماونەتەوە پێییان نەدراوە.

باڵانبۆ محەمەد جێگری لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەفەرمی دوامان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم كردووە پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابینبكەن، لەئێستادا كێشەكە چارەسەركراوە و لەم هەفتەیەدا موچەكانیان پێدەدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، هێزەكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە نزیكەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووەو بڕیاربوو لەمانگی ڕابردوو سێ مووچەی بێ لێبڕین پێبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا