پێشنیازێكی نوێ‌ بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەرێگەی سۆمۆوە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
پێشنیازێكی نوێ‌ بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی عێراق “سۆمۆ” كراوە.

پێشنیازەكە لەلایەن هاوپەیمانی هیوا لەپەرلەمانی عێراق بۆ كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی لیژنەی دارایی پەرلەمان كراوەو تائێستا پەسەند نەكراوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس، ناوەڕۆكی پێشنیازەكە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە نەوتی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركی‌و كۆمپانیای سۆمۆ سەرپەرشتی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لیژنەی دارایی دەستی كردووەتەوە بە كۆبوونەوە، ئەوەش بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی كۆتایی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021، كە دەبێت لەناو پرۆژەكە پرسی فرۆشتنی نەوتی هەرێم یەكلابكرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا