پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خانمان قژیکی خاو و نەرمی تێکنەشکاویان دەوێت بۆ جوانتر دەرکەوتنیان.
دەتوانرێت بە چەند ڕیگایەکی سروشتی قژ خاو بکرێتەوە بێئەوەی زیانی پێبگات:
-زەیتی گوێزی هندی
چارەکە کوپێک زەیتی گوێزی هندی، چوار کەوچک هەنگوین، دوو کەوچک زەیتی جۆجۆبا، کەوچکێک زەیتی ڤیتامین ئی، هەمووی تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژی دەدەیت لە ڕەگەکەیەوە هەتا خوارەوەی بۆ ماوەی ٤٠ خولەک پێوەی بێت، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی جارێک دەیکەیت.
-سرکەی سێو
چوار کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ یەک لیتر ئاوی گەرم تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە هەموو قژەکەی دەدەیت بۆ ماوەی سێ خولەک، پاشان بە ئاوی سارد دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دوبارەی دەکەیتەوە.
-زەیتی ئەرگان
پێنج دڵۆپ زەیتی ئەرگان لە هەموو قژی دەدەیت و بڵاویدەکەیتەوە بۆ ماوەی ٤٠ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی سێجار دوبارەی دەکەیتەوە.
-ئەڤۆکادۆ
ئەڤۆکادۆیەک ورد دەکەیت و چوار کەوچک زەیتی گوێزی هندی تێدەکەیت، جوان تێکەڵی دەکەیت و لە هەموو قژی دەدەیت بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت، پاشان بە ئاوی گەرم دەیشۆیت، هەفتەی دووجار دوبارەی دەکەیتەوە.