دەنگۆی گەڕانەوەی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ نێو ماڵی مێرەنگی بەردەوامی هەیە لە نوێترین سیناریۆ بۆ گێڕانەوەی کریستیانۆ بریتیە لە ئاڵۆگۆڕی یاریزان لە نێوان مێرەنگی و خانمە پیرەکەدا .
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەر دوو یانە نیازیان هەیە ئیسکۆ بگۆڕنەوە بە کریستیانۆ ، پێگەی سەنتڕاڵی ئسپانیا ئامژەی بۆ ئەوە کردوە ڕاستە مامەڵەکە زۆر قورسە بەڵام لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید ئەو بڕە پارەی نییە بۆ داواکاری ئەستێرە پرتوگالێکە بۆیە ئەم رێگایە باشترین مامەڵە دەبێت .
سەرچاوەکە زیات دەڵێت ڕیاڵ مەدرید بەتەواوی دڵخۆشە بەو بژاردەیە دەیەوێت بە بەردێک دوو نیشانە بشکێنێت .