ئەم بابەتە 139 جار بینراوە
پۆڵه‌تیك پرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ڕاپۆرتێكیدا باس له‌و دۆخه خنكێنه‌ره ئابوورییه‌ی توركیا ده‌كات، كه به‌هۆی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه دووچاریبووه.
ڕۆژنامه‌ی “وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ”ی ئه‌مریكی لهڕاپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردووه، لابردنی ناجی ئیقبال، پارێزگاری پێشووی بانكی ناوه‌ندیی توركیا له‌پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه، دۆخێكی تاریكی به‌سه‌ر ئابووریی توركیادا هێناوه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، توركیا به‌ره‌و ڕێگه‌یه‌كی تاریك ده‌بات.
ته‌نیا له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵدا سه‌رۆك كۆماری توركیا سێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، دۆخێكی ته‌واو “ترس” له‌نێو وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان له‌توركیا دروستبووه، ته‌نانه‌ت دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت، لیره‌ی توركی ته‌واو هه‌ره‌سده‌هێنێت.
دۆخی خراپی ئابووریی توركیا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆسه‌ر دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌بێت “وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ” ده‌ڵێت خراپی ئابووریی ده‌خزێته نێو دۆخی سیاسییه‌وه و شه‌پۆلێكی نوێی ناڕه‌زایه‌تی له‌و وڵاته دروستده‌كات.