حوكمداری كوردیی

سوڵتانە عوسمانیەكان زەوی و زاری دەوڵەتیان بە بەشێك لە بەیتوماڵی خۆیان دەزانی و بەپێ ی بەرژەوەندیەكانی خۆیان بەسەر دەستوپێوەندەكانیاندا دابەشیان دەكرد .

لەبەر ئەوەی ئابووری عوسمانی زیاتر لەسەر كشتوكاڵ بوو و سەرچاوەی داهاتی سەڵتەنەت بوو ، سیستەمێكیان داهێنابوو ناوی تیماربوو .

لەسەرەتای دەوڵەتی عوسمانیەوە تا ساڵی 1839 ئابووری و بودجەی وڵات بەسترابوویەوە بە سیستەمی تیمارەوە .

لەو ساڵەدا پیاداچوونەوە بە سیستەمی موڵكایەتیدا كرایەوە و سەرلەنوێ بە یاسایی تاپۆ زەوی و زارەكانی دەوڵەت دابەشكرایەوە .

سیستەمی تیمار بەخشینی زەویە كشتوكاڵیەكان بوو بەو كەسانەی سوڵتانەكان بە نزیكی خۆیانیان دەزانین .

لەبەرانبەردا ئەوانیش بەشێك لە داهاتیان دەدا بە سوڵتان و مەسرەفی ئەو سوپا و سەربازانەشیان دەكێشا كەلە سنووری زەویەكانی ئەواندابوون .

لەیەك كاتدا هەم سوڵتان سودمەندبوو و هەم پیاوانی سوپا .

زەرەرمەندی یەكەمیش ئەو خەڵكانەبوون ( جوتیارەكان) كە لەسەر زەویەكان ئیشیان دەكرد . وەك كۆیلە بە خێزانەوە لەزەویەكاندا بەكاردەهێنران لەبەرانبەر كەمێك وەك نانەسكی لەو داهاتەی ئەوان هێزی بەرهەمهێنانی بوون .

سیستەمی ئابووری هەرێمی كوردستانیش بەهەمان شێوە ، سەرچاوەكانی داهاتی وڵات وەك تیمار دەبەخشن بەو دەستەبژێرەی نزیكن لەخۆیانەوە لەبەرانبەر بەشێك لەو قازانجەی دەستیان دەكەوێت ، لەهەمان كاتدا دەستەبژێرەكەی خاوەن تیماری هەرێمیش تێكەڵاویەكی توندوتۆڵیان لەگەڵ هێزە چەكدارەكاندا هەیە ، لەیەك كاتدا هەم سوڵتان ڕازیدەكەن و هەم و سوپا .

خەڵكەكەش بێبەش لە سامان و داهاتی وڵات تەنیا ڕۆڵی جوتیارە بێدەرەتانەكانی سیستەمی تیمارەكەی سوڵتان دەبینێت.

هونەر تۆفیق

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا