حکومەتی سوریا دەروازە سنورییەکانی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

حکومەتی سوریا لە 22ی ئادارەوە سێ دەروازەی سنوری داخستووە کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەبەستێتەوە بە ئیدارەی خۆسەری لە رەقە و مەنبەج و تەبەقە لە رۆژئاوای کوردستان.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، حکومەتی سوریا ماوەی چوار رۆژە ئەو سێ دەروازەیەی بەڕووی جوڵەی بازرگانی و جوڵەی هاوڵاتیانی مەدەنیدا داخستووە.

داخستنی دەروازە سنورییەکان بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەشێک لە خۆراک و میوە و سەوزەوات لە ناوچەکانی سەربە ئیدارەی خۆسەری، کە لە هەندێک ناوچەی ناوخۆی سوریاوە بەرهەمە خۆراکییەکان هاوردە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سوریا رایگەیاند، بڕیاری داخستنی دەروازە سنورییەکان لە چوارچێوەی زنجیرە رێکارێکدایە کە حکومەتی سوریا لەپێناو بەرزکردنەوەی بەهای لیرە گرتوویەتیەبەر.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ئاماژەی بەوەکرد، ناکۆکی نێوان هێزەکانی روسیا و حکومەتی سوریا لەبارەی رۆڵی ئێران لە سەرپەرشتیکردنی بارە نەوتە هاتووەکان لەڕێی ناوچەکانی سەربە ئیدارەی خۆسەری، هۆکارێکی دیکە بووە بۆ داخستنی دەروازەکان بەشێوەیەکی کاتی.

لە رۆژئاوای کوردستان، سێ دەروازەی سەرەکی حکومەتی سوریا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری بەیەکەوە دەبەستنەوە ئەوانیش دەروازەی تایهە لە مەنبەج، دەروازەی تەبەقە و دەروازەی عەکیرشی لە رەقە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا