سەدر داوا دەكات سزای ئەو گروپە بدرێت كە رژانە سەر شەقامەكان

پۆڵەتیك پرێس

رێبەری رەوتی سەدر داوادەكات ئەو گروپەی رژابوونە سەر شەقامەكانی بەغداو هەڕەشەیان لە كازمی كردووە بە سزا بگەیەنرێن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەو گروپە چەكدارەی رژانە سەر شەقامەكان و هەڕەشەیان لە كازمی كرد ئەگەر سەر بە حەشدی شەعبین، ئەوا دەبێت سزابدرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە حەشدی شەعبی یان خۆیان بێبەری بكەن لەو گروپە، یان ئەوەیە ئەگەر سەر بەوانن سزایان بدەن، چونكە پەنابردن بۆ چەك رەتكدەكرێتەوە.

ئەمڕۆ ژمارەیەك چەكدار كە خۆیان بەگروپی رەبعەڵا و كەتائیبی حزبوڵا ناساند رژانە سەر شەقامەكانی بەغداو هەڕەشەی گوێ بڕینیان لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد ئەگەر بێت و نرخی دۆلار دانەبەزێتێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک