کورزێکی کەمەر شکێن بەر بارسا کەوت

هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە هاندەرانی بلاوگرانە چاوەڕێی دەرکەوتنەوەی فاتێن تا ئەوەی بگەڕیتەوە نێو یاریگاکان بەڵام پێ دەچێت چاوەڕێی کەتەلۆنیەکان زیاتر بخایەنێت .

ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای کرد هەرچەندە چوار مانگ بەر لە ئێستا ئەستێرەکەی کەتەلۆنیا بەهۆی پێکانە قورسەکەیەوە نەشتەرگەری بۆ کرا چاوەڕوان دەکرا ئەم مانگی چوارە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان بەڵام ئەوە ڕووبۆتەوە بۆ دەستەی پزیشکانی بلاوکرانە پێویستە جارێکی دیکە نەشتەرگەری بۆ فاتێ بکرێتەوە بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پێکانە کۆنەکەی .

سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات فاتێ ڕازی نییە جارێکی دیکە نەشتەرگەری بۆ بکرێتەوە بۆیە پزیشکانی بارسا دووبارە پشکنین بۆ هێرشبەرەکەی بلاوگرانە دەکەن تا بزانن چارەسەری دیکە چییە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا