بارسا جێگرەوەی هالاندی دەستنیشانکرد

پاش ئەوەی دوێنێ لە بارەگای سەرەکی یانەی بارسەلۆنا لاپۆرتا و کۆمان کۆبونەوە هەر دوو لا ڕێکەوتون لەسەر ئەوەی هێڕشبەرێکی نایاب بکڕن زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن هالاند بژاردەی یەکەمی بارسالۆنە بێت

بەپێی زۆرینەی سەرچاوە بێت یانەی بارسا گەر نەتوانێت گرێبەستی هالاند یەکلای بکاتەوە ئەوە دەچێتە دۆسیەی گواستنەوەی هێرشبەری لاوی سۆسیدا ئەویش ئەلیساندەر ئیزاکە ، هەرچەندە کۆمان ئارەزویەکی تایبەت دەکات بە گواستنەوەی ئەگوێرۆ بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی ئەستێرە ئەرژەنتینیەکە ئەو گرێبەستە بۆ ئەم کاتە زۆر سەخت و دژوارە .

ئەوەی کارەکەی بۆ بارسا ئاسانتر کردوە ئەوەیە هێرشبەرە لاوەکەی سۆسیداد ئارەزوو دەکات بە زوو ڕووبکاتە یانەی بلاوگرانە .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک