کریستیانۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

تا دێت دەنگۆی گەرانەوەی کریستیانۆ بۆ نێو ماڵی شاهانەکان گەمتر دەبێت ، لە نوێترین بڵاوکردنەوەیەدا ئێزگەی کادینا کۆپی بڵاوی کردۆتەوە ئەستێرە پرتوگالێکە بە مەرج دەگەڕێتەوە بۆ نێو بێرنابیۆ .

کادینا کۆپی ؛ ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە گەر بێت و بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید داوایەکی فەرمی پێشکەشی کریستیانۆ بکەن بۆ گەرانەوە ئەوە کریستیانۆ داواکە قبوڵ دەکات و دەگەڕیتەوە ، چونکە بەم دوایانە یۆفانتۆس کەمێک نەرمی نواندوە لە ڕۆشتنی کریستیانۆ چونکە خانمە پیرەکە گرێبەستی کریستیانۆ بە زۆر دەزانێت دەیەوێت لە بڕە پارەیە ڕزگاری بێت .

جێگەی ئاماژە کرستیانۆ سی ساڵ بەر لە ئێستا قەڵای مەدریدی بۆ یانەی یۆفانتۆس جێهێشت بەڵام ناوبراو لەم ماوەیەدا نەیتوانیوە دەستکەوتی گەورە و گرنگ بەدەست بهێنێت .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک