پاریس چاوەڕیێ‌ براوەی بایرن و لیۆن دەكات

پۆڵەتیك سپۆڕت

پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی بۆ یەكەم جار لە مێژوویدا خۆی گەیاندە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە پاش چەندان ساڵ هەوڵ دان دواجار توانییان لە سەر حسابی یانەی لایبزیجی ئەڵمانی بگەنە یاری كۆتایی لە شەوی یەك شەممەی داهاتوو.

لایبزیجیش وەك یەكێك لە یانە بەڕێز و جێگەی شانازییەكانی ئەم وەزرە خۆی نماییش كرد و دواجار ویستگەی كۆتایی ئەو یانە لاوە بە مێژووی و بە ڕاهێنەرییەوە بەر دیواری پاریس كەوت و وەستا.

یانە پاریسییەكە خەونێكی لە مێژینەی هاتە دی لەم وەرزەدا كە دۆخەكە زۆر لە بار نەبوو ئەمەش بۆ تەواوی یاریزانان و ڕاهێنەر و دەستەی هونەری شتێكی گەورە و مێژووییە بە تایبەت كە ئێستا یانەكە دۆخی باشە و ڕۆژێكیش زیاتر پشوو دەدات وەك لەو یانەیەی سبەی شەو یاری ئەنجام دەدات و دەگاتە یاری كۆتایی.

شەوی سێ‌ شەممە

پاریس سانت جێرمان 3 X لایبزیج 0

سێ‌ گۆڵەكەی یانە پاریسییەكە هەرەیەك لە
ماركینۆسی بەڕازیلی
دی ماریای ئەرجەنتینی
خوان بیرنادی ئیسپانی تۆماریان كرد

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا