هۆكاری دانەنانی پشكی كورد لە دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

تائێستا پشكی كورد لە پێكهاتەی نوێی دادگای فیدڕاڵی یەكلاینەبووەتەوەو پەرلەمانتارێكیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پێش ئەوەی كورد بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان بكات لەسەر یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی لە لیژنەی یاسایی ئەوە دانرابوو ئەو شوێنانەی كە دادوەرەكان دیاریدەكات ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانیشی تێدا بێت، بەڵام دواتر ئەنجومەنی دادوەری لابراو ناوی هەرێمی كوردستان لەجێگەی دانرا، بەڵام ئەو لایەنە دیارینەكرا كە دادوەرەكانی هەرێم بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دیاریدەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، رەنگە هەمان ئەو لیژنەیەی كە دادوەرەكانی ئێستای دادگای باڵای فیدڕاڵی دیاریكردووە خۆیان دادوەرەكان بۆ پشكی كورد لەدادگای فیدڕاڵی دیاری بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، روون نییە دیاریكردنی دادوەرەكان بۆ پشكی كورد لەدادگای فیدڕاڵی بەڕێكەوتن بێت لەگەڵ پارتی و یەكێتی یان ئەندامەكان بەپێی سیڤی و لەسەر مەرجی لێهاتوویی هەڵدەبژێردرێن.

رۆژی 24ی ئەم مانگە پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەبێ دانانی پشكی كورد دیاریكران و پاش پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە دەستبەكاردەبن.

دادگای فیدڕاڵی عێراق لە نۆ ئەندام پێكدێت، سێ شیعە، دوو سوننە، دوو كورد و كریستیانێك و توركمانێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا