بۆ جاری حەوتەم ئەردۆغان بە سەرۆكی ئاكەپە هەڵبژێردرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ جاری حەوتەم و لەسەر یەك وەك سەرۆكی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا ئاكەپە هەڵبژێردرایەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركیا رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی ئازار، پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا حەوتەمین كۆنگرەی خۆی لە شاری ئەنقەرە بەست.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆنگرەكەدا ئەردۆغان لەكۆی هەزارو 431 دەنگ، توانیوویەتی هەزارو 428 دەنگ مسۆگەر بكات و جارێكی دیكە پۆستی سەرۆكی حزب بۆ خۆی مسۆگەر بكاتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، تەمەنی ٦٧ ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠١ لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانی پارتی داد و گەشەپێدان ئاكەپەیان دامەزراند و خۆی بوو بە سەرۆكی پارتەكە.

لەو كاتەشەوە تائێستا كە زیاتر لە 20 ساڵە سەرۆكی ئاكەپەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا