چۆنیەتی پاککردنەوەی زێڕ

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک پێیان وایە تەنها زیو پێویستی بە پاککردنەوە هەیە لە ماڵەوە، بەڵام زێڕیش پێویستی بە پاککردنەوە هەیە، چونکە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زێڕ ڕەونەقی لەدەست دەدات بەهۆی بەکارهێنانی بۆن و کرێمەکانەوە.

دەتوانیت لە ماڵەوە بە دوو ڕێگا زێڕ پاکبکەیتەوە:

-خوێ و سۆدە و ئاوی گەرم تێکەڵ دەکەیت، دواتر زێڕەکەی تێدەکەیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک.

-زای قاپ شتن لەگەڵ کەمێک ئەمۆنیا تێکەڵ دەکەیت و بە فڵچەیەکی نەرم بە یەک ئاڕاستە زێڕەکە پاکدەکەیتەوە، دواتر دەیکەیتە ئاوێکی ئاساییەوە و دەیشۆیت، پاشان دایدەنێیت هەتا خۆی وشک دەبێتەوە.

چەند ئامۆژگارییەک تایبەت بە زێڕ:

پێویستە دوربکەویتەوە لەبەکارهێنانی سابون بۆ پاککردنەوەی زێڕ کە نازانیت پێکهاتەکەی چی تێدایە، پێش گەرماوکردن پێویستە زێڕ لاببرێت هەتا سابون و پاککەرەوەکان لەسەری کۆنەبنەوە، پێش پاککردنەوەی پارچەکان باشترە پرسیار لە زەڕەنگەر بکەیت بۆ بەکارهێنانی جۆری پاککەرەوەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا