تابلۆیەک بە ٢٣ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

تابلۆیەک لە مەزادێکدا بۆ ڕیزگرتن لە کارمەندانی تەندروستی لە بەریتانیا، بە نرخی نزیکەی ١٧ ملیۆن جونیەی ئیستەرلینی فرۆشرا، بەپێی بڵاو کراوەکانی ماڵی مەزادی کریستی داهاتی تابلۆکە بۆ ڕێکخراوەکانی تەندروستی و کۆمەڵە خێرخوازیەکای بەریتانیا دەبێت.

تابلۆکە هی یەکێک لە نیگارکێشە نادیارەکانی سەرشەقامە بەناوی، گیم چینز یەکەم جار لەسەر دیواری نەخۆشخانەی ساوسامبتۆنی گشتی، لە باشوی ئینگلاند لەمانگی ئایار دا دەرکەوت، لە شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا، وێنەکە بە ڕەش و سپی دروست کراوەو تیایدا، منداڵێک دانیشتووە، یاری بە بوکەڵەیەک دەکات کە وەک پەرستارێک دروست کراوە، هەروەها لەبەر دەمیدا سەبەتەیەک هەیە، کە لە ناویدا بوکەەی باتمان  و سوپەر مان هەیە.

هەروەها نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەدا، کە نیگارکێشەکە یاداشتێکی بۆ ستافەکە بەجێهێشتووە، تیایدا دەلێت سپاس بۆ هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەن، هیوادارم کە تابلۆکەم کەمێک شوێنەکەتان ڕووناک بکاتەوە هەرچەندە ڕەش و سپیشە.

کۆپیەکی وێنەکە لە نەخۆشخانەکەدا دەمێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشن و سەردانی دەکەن

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا