سەرکردەیەکی پارتی: سه‌نگی بارزانی له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ به‌مه‌رجه‌ع بناسێندرێت

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى پێشوى سه‌ركردایه‌تى پارتى یدموكراتی كوردستان باس له‌ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌كات و ده‌ڵێت ” حزبه‌كان مافى خۆیانه‌ بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانى له‌ده‌رگاى هه‌مووكه‌سێك بده‌ن”.

فازڵ بەشارەتی، ئه‌ندامى پێشوى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وتى باشتر بۆ خه‌ڵكى كوردستان پارتى مافى خۆیه‌تى له‌ده‌رگاى هه‌موو حزب و كه‌س و لایه‌نێك بدات، بۆ هه‌موو حزب و لایه‌نێكى سیاسى دیكه‌ش ڕێپێدراوه‌ بۆ به‌ستنى هاوپه‌یمانیی”.

وتیشى، “ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ پارتى هه‌وڵه‌كانى چڕتر بكاته‌وه‌ بۆ په‌یداكردنى دۆست و هاوپه‌یمانى زیاتر بۆ پرۆسه‌ى سیاسى له‌ هه‌رێم، به‌ڵام له‌كاتى دروستبوونى قه‌یرانه‌كان به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان ده‌چنه‌ ده‌روه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌ك پارتى هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ ده‌ره‌كیه‌كانى دیكه‌ هاوپه‌یمانى پێكبهێنن، هیوام به‌ هێزه‌ سیاسیه‌ ناوخۆییه‌كان نییه‌ بۆ دروستكردنى هاوپه‌یمانى”.

له‌ باره‌ى گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنى پارتى و سه‌در و ناساندنى مه‌سعود بارزانى وه‌ك مه‌رجه‌ع ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى باسى له‌وه‌كرد، ته‌نها له‌دۆست و كه‌سه‌ نزیكه‌كانى پارتى بیستومه‌ رێككه‌وتن كرابێت، سه‌نگ و پێگه‌ى بارزانیش له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ داوا بكه‌ین به‌ مه‌رجه‌ع بیناسێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا