ئەم پێنج خاڵە زیان بە پێستت دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی چەند بڵاوکراوەیەک، ئەم پێنج خاڵە زیان بە پێستت دەگەیەنێت، یەکێکیش لە خاڵەکان پاک نەکردنەوەی پێستە پێش نوستن، چونکە لەو کاتەدا خانەکانی پێست تازە دەبێتەوە.

هەروەها بەپێی بڵاوکراوەکە پیسی و چەوری مەیک ئاپ، کونەکانی پێست دەگرن و دەبنە هۆی دروست بوونی زیپکە لەسەر پێست و پێست وشک دەکەنەوە.

خاڵی دووەم بریتیە لە جگەرە کێشان، کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ڕۆیشتنی خوێن بۆ پێست هەروەها لە ئەنجامی ئەمەش دا ئۆکسجین و خۆراکی پێویست بۆ پێست ناڕوات، لەبەر ئەوەی جگەرە چەندین ماددەی کیمایی و زیان بەخشی تێدایە.

بەرکارهێنانی بەرهەمەکانی دژە خۆر، لە ڕۆژێکدا یەک جار دەبێتە هۆی دروست بوونی کێشە، پێویستە بە درێژایی ساڵ بەکاری بهێنیت بەکاری بهێنیت نوێیە بکەیتەوە پێش هەر چوونە دەرەوەیەک، هەروەها زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی ئەوەی پێستت کەمتر نەرم بێت و بەرگەی تیشکی خۆر نەگرێت

کۆتا خاڵ بریتیە لە دەستکاریکردنی زیپکە، چونکە دەستکاریکردنی زیپکە دەبێتە هۆی دروست بوونی برین و دەرکەوتنی پەڵە لەسەر پێست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا