دەوڵەتی كارتێلی توركی

دوێنی ئێوارە ڕۆژێكی قەرەباڵخ بوو. مەحمود مەمدانی لە كەمپالاوە باسی كتێبە نوێكەی كرد، كە ڕەخنەیكی قوڵە لە مۆدێلی دەوڵەت نەتەوە، بەڵام لە بەر ئەوەی لە كەمپالا هەورە تریشقەبوو، ئینتەرنێت باش نەبوو، بەباشی گوێبیستی هەمووی نەبوین، زۆر بە داخەوە.

پاشان لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی توركی بیرمەندی گەورەی كورد حەمید بۆزئەرسەلان سیمینارێكی دەگمەنی پێشكەشكرد لە ژێر ناونیشانی لە وەسایەتی سەربازەوە بۆ دەوڵەتی كارتێل لە توركیا.

كارتێل چەمكێكی فیكری سیاسی/تاوانكارییە، كە مەبەست لێی گردبونەوەی خەڵكانێكی دژ بەیەكن، لە پێناو ئامانجێكی هاوبەشدا.

حەمید ڕەگی دەوڵەتی كارتیلی توركی گەڕاندەوە بۆ پێش دروستبونی دەوڵەتی نوێ، ئەم بونی گروپی جیاواز و گردبونەوەیان لە كایەی دەوڵەتدا لە دەوڵەتی كەمالیشدا بەردەوام دەبێت. هەمیشە دەوڵەتی تورك، پەیوەندی بە پارامیلیتەری و مافیا و چەتەوە هەبوە. لە سەردەمی نوێدا ڕوداوی سوسورلوك كە ڕوداێكی هاتوچۆبو تیایدا مافیا و پۆلیس و جاشی كوردی تیادابوو، ئەو روداوەیە كە سوسیولۆژیای دەوڵەتی نوێی توركی لە سەر بونیاد دەنرێت.

ئێستا دەوڵەتی توركی پەلی كێشاوە بۆ دەرەوەی سنوری بۆ دروستكردنی گروپی لەو جۆرە لە پێناو ئامانجەكانی. دیدی ئیسلامیەكانی توركیایە وەهایە كە لە ٢٠٧٥ ببنەوە بە ئیمپراتۆریەتێكی جیهانی، لە یاسی هەزار ساڵەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا.

حەمید لەو بیرمەندە دەگمەنە گەورانەیە كە كورد زۆر پێویستی پێیەتی و زۆری كەمی هەیە. مرۆڤێكی سادە، ووردیلە پر لە مەعریفە.

سەردار عەزیز

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا