راكان جبوری گرفتی كارەبای كەركوك دەباتە حكومەتی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمی كارەبای كەركوك، سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەكات.

راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزیری كارەبای عێراق بەڵێنی پێداون كێشەی كەمی كارەبایان بۆ چارەسەر بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەممەی داهاتوو دەچێتە بەغداو لەگەڵ وەزیری كارەباو حكومەتی عێراق تاوتوێی چارەسەركردنی كێشەی كارەبای پارێزگای كەركوك دەكەن.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا راكان جبوری باسی لەوەكرد، داوایان لە وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق كردووە، رێژەی بەردانەوەی ئاوی دوكان زیاد بكات، بۆ ئەوەی جوتیارانی ناوچەكە بتوانن كێشەی كەم ئاوی چارەسەر بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، پێش روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركوك لەژێر دەسەڵاتی كوردیدا بوو ئەوكات كێشەی كەمی كارەبای نەبوو، بەڵام دوای ئەو روداوانە ئیدارەی پارێزگاكە كەوتە دەست حكومەتی عێراقی بەوهۆیەشەوە دانیشتوانی پارێزگاكە رووبەڕووی چەندین گرفت بونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا