ئەپڵ ئامێرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاوکراوەکان بڵندگۆیەکی دەنگی زیرەک بەناوی HomePod mini,دروست دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە کە هەستەوەرێکی تێدایە پلەی گەرمی و شێی ژوورەکەت بۆ دەخاتە ڕوو، بە ماددەی پلاستیک داپۆشراوەو پێویستە لە نزیک کەیبڵی کارەباوە بێت.

شوینی هەستەوەرەکە بە هۆی iFixitدیاری کراوە، وە ڕەنگە لە پێکهاتەکانی بڵندگۆی ناوەکی دەنگ بە دوور بێت، تاوەکو بتواننێت پلەی گەرمی دەرەوە وەربگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانیش، ئەم هەستەوەرە یەکێکە لەو هەستەوەرانەی کە ژمارە یەکە بۆ پێوانەی پلەی گەرمی و شێ تایبەتمەندی HDC2010ی تێدا بەکارهاتووە، بە پێوانەی 1.5X1.5لە کۆمپانیای تەکساس ئینسترومێنتەوە.

هەروەها ڕەنگە ئامێرەکە، بتوانێت زانیاری زیاتر پێشکەش بکات جگە لە پێوانەی پلەی گەرماو شێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا