هەورەبروسکە کۆتایی بە ژیانی کچە یاریزانێک دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی بڵاو کراوەکان کاسرین دیاز، کە یەکێکە لە یاریزانەکانی خلیسکێنەی سەر ئاویی سیلڤادۆر، دوای ئەوەی هەورە بروسکەیەک لێی دەدات لە ئاوی کەناری تحنکۆ کە ١٦ کیلۆمەتر لە پایتەختی سانی سیلڤادۆرەوە دوور بووە، کۆچی دوایی دەکات.

دیازی تەمەن ٢٢ساڵ، هوای خواستبوو ئەمساڵ پاڵەوانی ئۆڵمپیات بەدەست بهێنێت، بەڵام پێش ئەوەی هەڵبژێردرێ کۆچی دوایی کرد.

یەکێتی خلیسکێنەی سەر ئاوی سیلڤادۆر هەواڵی مردنی، دیازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو کردەوە وتی کە وەرزشوانێکی زۆر گەورە بەجێی هێشتوون، سیلڤادۆر لە ماتەمیندایە، هەروەها پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خێزانەکەی کرد.

دیاز، یەکێکە لەو وەرزشوانانەی بەشداری، لە چەندین یاری نێودەوڵەتی خلیسکێنەی سەر ئاودا کردووە، هیوادار بووە کە بە شداری لە یارییەکانی تۆکیۆدا بکات بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا