لەم ڕۆژانەداو لە سەروبەندی نەورۆزدا، شایەتی بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بووین، كە كاڵفامێ زۆر نالێپرسراوانە، ھێرش دەكاتە سەر ئیسلام و سوكایەتی بە سەركردەی موسلمانی جیھانیی كورد، سەڵاحەدینی ئەیوبی دەكات ؟!!
لێرەدا ئەم ڕووداوە دەكەینە دەرفەت بۆ جەختكرنەوە لەم خاڵانەی خوارەوە:
١- ھەموو سوكایەتیكردنێك بە ئیسلام و ڕەمزەكانی، بە حوكمی ئەوەی:
ا- ئاینی ٩٥/ ی كوردەواریە.
ب- ڕەھەندێكی سەرەكی و گرنگی مێژوو و ناسنامەو كەسێتی نیشتیمانیی كوردستانییە.
ج- سوكایەتیكردنە بە كوردو مێژوو و فەرھەنگ و ناسنامەكەی.
لەم ڕووەشەوە خۆشاردنەوە لەژێر پەردەی كوردایەتی و ھیچ دروشم و پاساوێكی تر، تكا بۆ ھیچ كەس و ناوەندێك ناكات.
٢- سوكایەتی پێكردن ڕەخنەو گومانی زانستی نییە، تاداوابكرێت بەگفتوگۆو وەڵامی زانستی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، بەڵكو تاوانە. تاوانیش كاری یاساودادگایە لێپێچینەوەی دەربارە بكەن وكۆمەڵگە دڵنییابكەنەوەو سنور بۆ كاردانەوە شیمانەكراوە نەخوازراوكانی دابنێن .
٣- دەربارەی ئەم كەیسە، دەكرێت دوای ڕ اگیركردنی یاسایی پزیشكێكی دەرونی وئیسلام ناسێ بۆلای بنێردرێت بۆ بەندیخانە، بۆئەوەی ئەگەر سەلما كەم وكورتی عەقڵی ودەرونی نییە، پسپۆڕەئیسلامییەكە یارمەتی بدات بۆ ڕزگاربوون لەوگرێ و بەرچاو لێڵیانەی خستویانەتە دۆخێكی لەم جۆرەوە.
لەھەموو حاڵەتێكیشدا، دوای لێبوردن كردن لە موسوڵمانانی گەلەكەی كورترین وباشترین ڕێگەیە بۆ ڕاستكردنەوەی ئەو ھەڵە گەورەو قێزەونەی ئەنجامی داوە.
ئەبوبەكر عەلی