بزانە هۆکاری نەچوونی ماسملیانۆ ئەلیگری بۆ ریاڵ مەدرید چی بووە ؟

پاش نزیکەی دوو ساڵ و نیو دوورکەوتنەوە و دابڕان لە ڕاگەیاندنەکان دوێنێ ئەلیگری بۆ سکای سپۆڕت کۆمەڵیک قسە و نهێنی باسکرد .

بارودۆخی تۆپی پێ گۆڕاوە زۆر پێویستە ئێستا گرنگی بدەین بە یاریزانی لاو ، کاری ڕاهێنەرایەتی یەکجار قورس و سەختە چوونکە تۆ  پلان بۆ شتێک دادەنێی بەڵام شتێکی دیکە ڕوو دەدات لە نێو یاریگا ، پێویستە گرنگت تایبەتر بدەین بەلانی تاکتیکی بەڵام لەسەر حسابی کوالێتی یاریزانەکانت نەبێت .

هەرچی پێی وتبێتم وانەم پێ بڵێرەوە پێم وتوە کاری راهێنەرایەتی ناردنی ساروخ نییە بۆ سەر مانگ ؛ پێویستە گرنگی بدەیت بە هەموو ڕوەکان ، زۆر گرنگە ڕاهێنەر بزانێت چۆن سزا و پاداشتی یاریزانەکان دەدات ، گرنگە بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئیدارە و ئەستێرەکان و ژووری جل گۆڕین دەکات .

سێ ساڵ بەر لە ئێستا سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی پێوەکردم تا ئەرکی مەشقدانەوەی ڕیاڵ وەربگرم بەڵام من ڕەتم کردەوە چوونکە خۆشەویستی تایبەتم بۆ یۆفانتۆس هەبوو چوونکە مێژوویەکی باشم نوسیەوە لەگەڵ یۆفانتۆسدا .

لە کۆتایدا و سەبارەت بە ئاستی ئەم دوایانەی یۆفانتۆس ئەلیگری ووتی ؛ هەموو تیپێک بەم دۆخەی یۆفانتۆسدا تێدەپەڕیت بەڵام ئەوەی گرنگە ڕۆحیەت و متمانە بگێڕنەوە بۆ یاریزانەکان گەر یوفی جامی ئیتاڵیا بێهینێت و بتوانێت بگاتە قۆناغی کۆمەڵەکانی وەرزی داهاتوو بە ىڕوای من ئەم وەرزە بۆ یۆفانتۆس نابێت بە شکستێکی گەورە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا