پۆڵه‌تیك پرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داخستنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) به ئاماژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی توركیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوده‌بات.
هایكۆ ماس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند، توركیا ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ ئه‌وروپا ناردووه ئه‌ویش به‌هۆی كشانه‌وه‌ی له ڕێككه‌وتننامه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و داخستنی هه‌ده‌په.
هایكۆ ماس وتیشی، “ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیداره به توركیاوه خاڵی ناروون و تاریكه، هه‌وڵی گفتوگۆ بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌ده‌ین كه توركیا له‌باره‌یانه‌وه ئاماژه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ناردووه”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئان لیندی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ڕایگه‌یاند، “پێشهاته‌كانی توركیا نیگه‌رانكه‌رن، به‌تایبه‌ت له پرسی ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په”.
داواكاری گشتی توركیا به‌فه‌رمی داوای داخستنی هه‌ده‌په‌ی كردووه، ئه‌وروپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهانیش هۆشدارییان داوه‌ته توركیا له هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه.