لە دهۆک بەشێوازێکی کۆن ڕاشی دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕاشی بەشێوەیەکی گشتی لە بەشێکی زۆری شارەکان و وڵاتانی جیهان دروست دەکرێت.

سەلمان حسێن و عەبدوڵا ئامێدی، لە ناوچەی عەمادیەی پارێزگای دهۆک لە کوردستانی عێراق هەتا ئێستاش پارێزگاری لە شێوازی دروستکردنی ڕاشی بەشێوەیەکی سروشتی دەکەن کە سەد ساڵ پێش ئێستا بەکارهاتووە.

ئەم شێوازە دروستکردنەش تامێکی تایبەت بە ڕاشییەکە دەبەخشێت، کونجییەکە بەشێوەیەکی سروشتی لەناو فڕنی حەجەریدا بە دار دەیبرژێنن، دواتر دەیهاڕن لەڕێگەی ئاشی ئاوییەوە کە بەڕۆشتنی ئاوی سروشتی کاردەکات، ڕاشییەکی سروشتی بەرهەمدێت بەبێ بەکارهێنانی هیچ ئامێرێکی پیشەسازی، هەتا کونجییەکەش لە ناوچەکانی خۆیان بەرهەمدەهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا