ئیپادێکی نوێ لەشێوەی کۆمپیوتەر دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ ئیپادێکی نوێ لەشێوەی کۆمپیوتەر بە تایبەتمەندی نوێ دروست دەکات، بڕیارە بەم نزیکانە دەست بەکارهێنەرانی بکەوێت، بۆئەوەی واز لە کۆمپیوتەرە کۆنەکان بهێنن.

بڕیارە ئیپادە نوێیەکە لە مانگی چواری ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە، یەکێک لەجۆرە تایبەتەکان iPad Proە، چارەسەرکەری Apple M1 تێدابەکارهاتووە، هەروەها چوارچێوەکەی هاوشێوەی مۆبایلە ئایفۆنە نوێکان دەبێت، بەڵام ئەستوری ئایپادە نوێیەکە لە ئیپادەکانی پێشتر کەمتر دەبێت، قەبارەی شاشەکەی ١٢.٩ ئینجە و بەتەکنیکی mini-LED کاردەکات.

ئیپادەکە دەرچەی Thunderbolt هەیە یارمەتی خێرا گواستنەوەی داتاکان دەدات بەراورد بە دەرچەی USB-C، هەروەها ئەپڵ لە بەهاری ئەمساڵدا چەند نمونەیەکی نوێ لە ئامێری iPad Mini کە قەبارەی شاشەکەی ٧.٩ ئینجە دەخاتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا