پۆلەتیک پرێس
بەڕێوبەری قوتابخانەیەک لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، خوێندکاریکی بە ڕەگەز ئەفریقی تەمەن ١١ ساڵ ناچار دەکات، چۆک دابدات داوای لێبوردن لە مامۆستایەک بکات، ئاماژە بەوە دەدات کە هیچ مەبەستێکی نەبووە تەنها ویستویەتی بە ڕێگای ئەفریقی داوای لێبوردن بکات.
ئەم داوایە لە لایەن بەڕێوبەری قوتابخانەی سانت مارتن دی بۆریس لە ویلایەتی نیویۆرک، بووە هۆی ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت و بابەتی ڕەگەزپەرستی لە ئەمریکا دووبارە سەرهەڵبداتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکانیش ئەم ڕووداوە بە هۆی ئەوەوە بووە، ترەیسۆن پۆڵ کە خوێندکاری پۆلی شەشەم بووە کاتێ مامۆستاکەی داوای لێکردووە دەقێکی بۆ بخوێنێتەوە، بە هەڵەدا چووەو دەقێکیتری خوێندۆتەوە.
هەربۆیە مامۆستاکە بە فرسەتی دەزانێت خوێندکارەکە بەرەو ژووری بەڕێوبەر دەبات، دوای ئەوەی دایک و باوکی منداڵەکە بە ڕووداوەکە دەزانن، دەڕۆنە خوێندنگاکەو بەرێوبەرەکەش پاساو دەهێنێتەوە بەوەی کە گوایە تەنها ویستویانە داوای لێخۆشبوون بکات بە رێگای ئەفریقی.