پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی ڕوسی ئاشکرایدەکات، جەستەی ئینسان لە کاتی نوستن دا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە تەندروستی دڵ و هەناسەدان دا.
پزیشکەکە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕوونی کردەوە، کە نوستن لەسەر لای ڕاست و چەمانەوەی قۆڵ و قاچ کەمێک، دڵ و سییەکان لە پەستان دەپارێزێت و تەندروستیان باش دەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، کە نوستن لەسەر دەم دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە سەری ڕێک نەبێت و شادەمار و دەمارەکانی شان و توشی ڕەق بوون دەکات.
پزیشکەکە دەشڵێت باشتر وایە، خۆتان لە نوستن لەسەر پشت بەدوور بگرن، چونکە جگە لەوەی هەست بە نائاسودەیی دەکەیت زمان بەرەو کۆتایی قوڕگ دەبات و ڕێگە لە هەناسە دان دەگرێت و قورگت دەگیرێت.