هەرگیز دەریاچەی پەمەییت بینیوە؟

پۆڵەتیک پرێس

دەریاچەیەک لە ئیمارات دەدۆزرێتەوە، کە بەیەکێک لە شوێنە کاریگەر و سەرنج ڕاکێشەکانی ئەو وڵاتە ناودەبرێت، کارلس یوسف کە یەکێکە لە وێنەگرەکانی ئەو وڵاتە، لە ڕێگەی کامێراکەی خۆیەوە وێنەی ئەو دەریاچەیە دەگرێت کە ڕەنگێکی پەمەیی زۆر جوانی هەیەو کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبینرێت، خەڵک زۆر سەرسامی دەبن و هەوڵ دەدەن سەردانی بکەن، دەریاچەکە بە دیاری کراوی دەکەوێتە لای کەناراوەکانی سەرایا لە ناوچەی ڕامس.

ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دیمەنی سروشتی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشی تێدایە، بە تایبەت دوبەی ، هەر بۆیە هەوڵ دەدەن زۆرترین شوێنە جوانەکانی پێشان بدەن، هەرچەندە لە سوورەوە تەنها لە گۆمێک دەچێت بەڵام لە نزیکەوە ڕانگە پەمەییەکەی زۆر جوانە، وێنە گرەکە ئاماژەی بەوەش دا کە دەتوانیت لە بە ئۆتومبێل سەردانی دەریاچەکە بکەیت، بە بۆ چوونی خۆی دەریاچەکە وەک گەوهەرێکی شاراوە وایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا