دیوی دووھەمی ڕوداوەكانی بەغدا

دروست كاتژمێر لە نێوان ٣ و چارەگ تا ٣ و ٤٠ دەقەی ڕۆژی ١٩ی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢١ە
شێروان دوبەردانی پەرلەمانتاری پارتی لێدوانی بۆ كەناڵیكی خۆیان دەدا و من لە دوای ئاڵا تاڵەبانی دەڕۆم یاپشە یاپشە و خەریكی سێرجكردنی كۆبونەوەی شاندی ھەرێم و شیعەكانم لە دەرەوەی پەرلەمان.

لەپڕ ئاڵا تاڵەبانی دەستێكی بۆ شیروان دوبەردانی درێژكرد و ووتی ڕیككەوتن كرا ھەر ئەوەندە و ھیچی تری نەوت و ڕۆشت.

لە ماوەی ١٥خولەكدا من لە ٣ سەرچاوەی كوردی ھەوڵمدا ناوەڕوكی ڕیككەوتنەكە بزانم ئەوانش دكتۆر ئەحمەد سەفار و كاك شیروان میرزا لێم نزیك بوون بە ڕو بە ڕو پێیم ووتن ھیچیان نەدركاند و بە تیل لەگەڵ ئەحمەدی حاجی ڕەشید قسەم كرد ووتی ئەڵین دەقێك ھەیە وا ئێمەش چاوەڕیین

بێ ئومێد بووم لەوەی كە دەقەكە جاری گەشتبێیت بە لیژنەی دارای و بەپەلە بە قادرمەكانی پەرلەمان ڕامكردە خوارەوە بۆ لای كوتلەكانی حیكمە و دەوڵەتی یاسا و لە مەمەڕەكە یەكێك لە نوینەرانی شیعەم بینی لە لیژنەی دارای پێیم ووت ڕیككەوتوون.؟ ووتی بەڵی. پێیم ووت چۆن؟ ووتی تەماشاكە موبایلەكەی دەرھێنا لە گروپی واتساپی لیژنەی دارای پەرلەمانتار فالح ساری مەسجێكی نوسیبوو كە ئەمە دەقەكەی بوو (كۆبونەوە مەكەن تا دێمەوە لەگەڵ شاندی ھەرێم كۆبوینەتەوە و لە ڕیككەوتن نزیكیین و زۆر ئیجابییە)

ئیتر دڵنیابووم كە لەیەكتێگەشتنێك ھەیە بەڵام ناوەڕۆكەكەم نەدەزانی چیە؟

شاندەكە گەیشتنە پەرلەمان و قوباد تاڵەبانی لەبەردەم ھەموو میدیا كوردێكان ووتی ئەمەی كراوە تا دەنگی لەسەر نەدریت ناتوانیین بڵیین ڕیككەوتنە. دوای ئەم لێدوانە چومە لیژنەی دارای نوینەرەكەی فەتحم بینی و ناوەڕۆكەكەی پێووتم و لە میدیاكان خۆیانش بڵاویكردبۆوە و منیش ناردم بۆ كەناڵ و پۆستم كرد و پێشی ووتم كە سائیرون و حیكمە لەگەڵ ئەم ڕیككەوتنەن و دەوڵەتی یاسا و نەسڕ دژین

وتم ئەی فەتح واتا ئێوە…ھیچی نەوت و ووتی ئێمە تەماشای ڕوداوەكان دەكەین

ھاتمە خوارەوە و چوومە شوینی حەوانەوەی شاندی ھەرێم و خالد شوانیم بینی و توند تەوقەم كرد لەگەڵی و بە دەم ڕۆشتنەوە ووتم ئەمە ناوەڕۆكی ڕیككەتنەكەتانە وایە.؟ توند دەستی گوشیم و ووتی خێر دەبیت…دوبارەم كردەوە وایە.؟

بە ئاماژەی سەر وەك بڵیی نەیەویت بە دەم بیڵیت دەستی بەردام و و بزەیەكی كرد.

ھەموو شاندەكە قەلەق بوون و بەیەكدا دەھاتن و دەچوون…قوباد تاڵەبانی دەھات و دەچوو و دەستی بەسەریوە دەگرد و جار جار ڕیشی دەخوراند و جار جار پێدەكەنی لەگەڵ ھاوڕیكانی و جار جارش داڵغە دەیبردەوە و فرسەتێك ھات موبایلەكەم دەرھێنا ووتم بۆ نایەی بە شیوەی ڤیدیو سێڵڤی پێیم بڵی چیتان كردوە.. وتی نا كاكە نامەوی ھیچ بڵیم وازبێنن تا كاتی دانیشتن

جاریكی دیكە چوومەوە لای كوتلەی سادیقون و دەوڵەتی یاسا و لای شیعەكان تا ڕای ئەوان بە لیدوان وەرگرم. یەكێكیان ووتی دانیشتن بكرێیت تێكی دەدەین..ووتم چۆن ووتی ڕیگای خۆمان ھەیە..ئیتر زانیم نیازی شەڕیان ھەیە و شتێكی دیكەشم بۆ دەركەوت كە ڕای مەرجەعی باڵای شیعەكان ئەوەیە كە ڕیككەون.لێدوان و شتم وەرگرت و تەواو

چومەوە سەرەوە بۆ لای شاندەكە و بە سوتفە كاك سەمیر ھەورامیم بینی و پێیم ووت ھاوڕیانە پێیت دەڵیم بە پەرلەمانتارەكانی كورد بڵیین گەر دانیشتن كرا ئستفزاز دەكرین با دان بە خۆیاندا بگرن و شەڕ دروست نەبیت

ھەر لە ھۆڵەكەش كاكە دانا ئەسعەدم بینی و پێیم ووت ھاوڕی ئەمشەو دانیشتن نەكریت سبەی شیعە ئەكشێتەوە لەم ڕیككەوتنە و تەداخولاتی زۆر تێیدا دەكرێ بۆیە ھەرچی كراوە وابكەن دانیشتن بكریت باشترە

ئەوشەوە تا كاتژمێر یەك شەو ماینەوە لیژنەی دارای لە كۆبونەوە تەواو نەبوو بە ناچاری دانشتنەكەیان ھەڵگرت بۆ رۆژی دواتر واتا ٢٠ی مانگ كاتژمێر ١٠ بەیانی

ڕۆژی دواتر تا كاتژمێر ١٢ و نیو ھیچ شتێكی نامۆ ڕوینەدا و لەپڕ پەرلەمانتارە كوردەكان شڵژان.نزیك كافتریاكە پەرلەمانتار كاك دانا شەھید جەزام بینی چومە لای بێزار دیاربوو، ووتم چی بووە؟ ووتی دەێكیان زیاد كردوە ڕەنگە ڕیككەوتنەكە كێشەی بۆ دروست بێیت.

لەم قسانە بووین سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی و حەسەن كەعبی و كازم سەیادی لەبەردەم نوسینگەكە حەسەن كەعبی نزیكەی نیو سەعاتێك وەستان ئیتر ووتم كاك دانا پێناچیت دانیشتن بكریت با داخلبین باسی ئەو دەقە بكە كە كیشەی دروست كردوە

دوای لایڤەكەی كاك دانا،شاندەكە لە نوسینگەی دكتۆر بەشیر دانیشتبوون و محەمەد حەلبوسی و حەسەن كەعبیش لەگەڵیان بوو كە ھاتنە دەرەوە موناقەشەیەكی گەرمیان بوو كاتێك بەبەردەماندا تێپەڕین وردە وردە بەدوایاندا و ھاوشانی پاسەوانەكان چووم تا خوارەوە و نوینەریكی شیعە لە لیژنەی دارای بە پێچەوانەی ئێمەوە دەھاتە سەرەوە یەكسەر پێیم ووت بۆ كشانەوە؟

وتی كاكە دەقە تازەكەمان دەڵیت گەر پابەند نەبوو ھەریم ھەمووی دەبڕین.

كە بەمە ڕازیی نیین واتا ھەر لە ئێستاوە نیازیان نیە پابەندبن بۆیە لە ئێستاوە نەكریت باشترە. ئەوەندەی ووت و ڕۆشت

قوباد تاڵەبانی بەبەردەمانا بینای پەرلەمانی جێھێشت و تەواو ھەمووی شكستی ھێنا و دانیشتنەكەش ھەڵگیرا بۆ ڕۆژی ٢٧_٣_٢٠٢١

ئومێد حەمە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا