پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئەیسۆس ئاشکرایکرد،سێ مۆبایلی نوێی ئەیسۆس، کە تایبەتە بە هەوادارانی یاری کردن، بە ناوەکانی ROG Phone5, ROG Phone 5 Pro, ROG Phone 5 Utimate، دروست دەکات.
تایبەتمەندیەکانی ROG Phone 5
١-پێوانەی شاشەکەی ٦.٧٨ئینجە بە دیقەی 2448×1080پێکسڵ.
٢-خێرایی باریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە
٣-چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨و کوالکۆم ئێس ئێم ٨٣٥٠ی تێدایە.
٤-ئامێرەکە سێ جۆرە یەکەمیان ڕامەکەی ٨ گێگابایت و میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، دووەمیان ڕامەکەی ١٢ گێگابایت و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە، سێیەمیان ڕامەکەی ١٦ گێگابایت و میمۆریەکەی ٢٥٦ گێگابایتە.
٥-سێ کامێرای سەرەکی هەیە کە دیقەی یەکەمیان ٦٤ مێگاپێکسڵە، دووەمیان ١٣ مێگاپێکسڵەو سێیەمیان ٥ مێگاپێکسڵە.
٦-کامێرای سێڵفیەکەی ٢٤ مێگاپێکسڵە.
٧- نرخەکەی لە ٦٢٤ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
تایبەتمەندیەکانی ROG Phone 5 Pro
١-پێوانەی شاشەکەی ٦.٧٨ ئینجە بە دیقەی 2448×1080پێکسڵ.
٢-خێرایی باتریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە.
٣-چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٨٨٨و کوالکۆم ئێس ئێم ٨٣٥٠ ی تێدایە.
٤-ڕامەکەی ١٦ گێگابایت و میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایتە
٥-کامێرای سەرەکی لە سێ دانە پێک هاتووە یەکەمیان دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵە دووەم سێهەم ١٣ و ٥ مێگاپێکسڵن.
٦-کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٢٤ مێگاپێکسڵە.
٧-نرخی ئامێرەکە لە ١٢٠٠ یۆرۆوە دەست پێ دەکات.
تایبەتمەندیەکانی ROG Phone 5 Ultimate
١-پێوانەی شاشەکەی ٦.٧٨ ئینجە، بە دیقەی 2448×1080.
٢-خێرایی باتریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە.
٣-چارەسەرکەری سناپ دراۆن ٨٨٨و کوالکۆم ئێس ٨٣٥٠ی تێدا بەکارهاتووە.
٤-ڕامی مۆبایلەکە ١٨ گێگابایت و میمۆریەکەی ٥١٢ گێگابایت.
٥-کامێرایەکی سیانی هەیە کە سەرەکیەکەیان دیقەی ٦٤ مێگاپێکسڵە دووەم و سێهەم ١٣و پێنج مێگاپێکسڵن.
٦-کامێرای سێڵفیەکەی ٢٤ مێگاپێکسڵە.
٧-نرخی ئامێرەکە لە ١٣٠٠ یۆرۆوە دەست پێدەکات.