نوری سەعیدی سەرۆك وەزیرانی سەردەمی پادشایەتی بەردەوام لای ئەبوسابتی دەلاك سەرتاشی خۆی دەكرد . سابتی كوڕی دەلاكەكە شاگردی باوكی بوو ، وەك ئیشی ئاسایی خۆی هەركات نوری سەعید لە سەرتاشیەكەی لێدەبوویەوە ، سابت پیرۆزبایی لێدەكرد و خاولیەكی خاوێنی پێدەدا بۆئەوەی سەروملی پێپاك بكاتەوە .
نوری پادشاش چەند عانەیەك بەخشیشی پێدەدا . پاش ساڵانێك سابت گەورەبوو ، پۆلی شەشی ئامادەیی تەواوكرد.
ڕۆژێكیان باوكی سابت بەدەم دەلاكیەكەیەوە بە نوری پاشا دەڵێت سابت پۆلی شەشی تەواوكرد ، خۆزگە یارمەتیت دەداین لە كۆلیجی سەربازی وەرگیرابا ، بۆ ئەوەی ببێت بە ئەفسەر .
نوری سەعیدیش پێ ی دەڵێت مەجالی تیادایە لە كۆلیجەكانی تر تەكلیفت بۆ بكەم ، بەڵام سەربازی نا !! چونكە ناكرێت من ئەفسەرێكی چەكدارم لە ژێردەستدا بێت بەخشیشم پێدابێت و ئەویش فێربووبێت خاولیم بۆ ڕابگرێت . دەمەوێت سوپا جۆرە چەكدارێكی هەبێت نە بەخشیش وەربگرێت و نە خاولیش بۆ كەس بگرێتەوە .
نوری سەعید بەوجۆرە پایەی دەوڵەتی دامەزراند و هەرێمی كوردستانیش چەكدارەكانی فەتحی بەرازە كێویەكی تەرەبووی داماو دەكات .
هونەر تۆفیق