گەشتیاران لە هەڵەبجە رۆژێكی ئارامیان بەڕێكرد

پۆڵەتیك پرێس

لە یەكەم رۆژی نەورۆزدا نزیكەی 15 هەزار گەشتیار روویانكردە ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە و لە كەشێكی ئارامدا رۆژەكەیان بەڕێكرد، جگە لە گیان لە دەستدانی منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان لە سنوری ناحیەی بیارە هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووی نەداوە.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە هەڵەبجە وتی: لە شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە نزیكەی 15 هەزار گەشتیار روویانكردە سەیرانگاكانی گوڵپ و باخەكۆن و بیارە و تەوێڵە و ناوچەی نەورۆڵی.

پەیامنێرمان لە زاری وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەوە گواستییەوە، یەك روودانی شێلان روویداوە كە بەهۆیەوە منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لە دەستداوە.

جگە لەو رووداوی شێلانە هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووینەداوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی هاتووچۆ و تیمە فریا گوزارییە تەندروستییەكان چاودێری ناوچە گەشتییارییەكان كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا