پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان لە سەیرانگاكان نەوتیان كردووەتە دەبەی ئاوخواردنەوە، چەند حاڵەتێكی نەوت خواردنەوەی منداڵان لەسەیرانگاكانی رانیە تۆماركران و كارمەندانی فریاگوزاری سەرەتایی لە سەیرانگاكان هۆشداری دەدەنە دایكان و باوكان لەو دیاردەیە.
پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە سەیرانگای دەربەندی رانییە وتی: لەسەیرانگاكانی رانییە 5 پێنج حاڵەتی نەوت خواردنەوەی منداڵان تۆماركراون، كە لەلایەن تیمەكانی فریاگوزاری سەرەتایی لە سەیرانگاكان چارەسەر كراون.
وتیشی: هۆكاری ئەو دیاردەیەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، كە هاووڵاتیان لە كاتی چوونیان بۆ سەیرانگاكان نەوتیان كردووەتە دەبەی ئاو خواردنەوەوە و لە نزیك خواردن و پێداویستییەكانی سەیرانكردن دایانناوە و منداڵانیش لە كاتی تینوێتیدا وایانزانیوە ئاوە و خواردوویانەتەوە.
پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس، لە زاری كارمەندێكی فریا گوزاری خێراوە گواستییەوە، كە لەكاتی نەوت خواردنەوەی منداڵان دایكان و باوكان هەوڵنەدەن منداڵەكەیان بڕشێننەوە، چونكە ئەوە زیانی زۆرترە لە سود، بەڵكو هەوڵبدەن بە زووترین كات بیگەیەننە تیمە تەندروستییەكان بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستییان بۆ بكەن.