دوو گەشتیار كەوتنە ناو دەریاچەی دوكان‌و یەكێكیان خنكا

پۆڵەتیك پرێس:
دوو گەشتیار كەوتنە ناو دەریاچەی دوكانەوە، تیمەكانی فریاكەوتن توانییان گەشتیارێكیان رزگاربكەن، گەڕان بەدوای گەشتیارەكەی دیكەشدا بەردەوامە، كە خنكاوە.

پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس لە شوێنی رووداوەكە وتی: كەمێك پێش ئێستا دوو گەشتیار لەكاتی مەلەكردن كەوتوونەتە ناو دەریاچەی دوكان، تیمەكانی فریاكەوتنی دەریاچەكە توانیویانە كەسێكیان لە مردن رزگاربكەن و گەڕان بەدوای گەشتیارەكەی دیكەشدا بەردەوامە، كە خنكاوە.

هاوكات سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە شوێنی رووداوەكە بۆ پەپۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو دوو گەشتیارەی كەوتنە ناو دەریاچەی دوكان توانرا كەسێكیان رزگاربكرێت، تا ئێستا تیمەكانی ژێرئاو كەوتن لەبەشی خوارەوەی دەریاچەكە بەدوای ئەو گەشتیارەی دیكەدان، كە نەتوانراوە رزگاربكرێت.

وتیشی: هەرچەندە ناسنامەی دوو گەشتیارەكە بە وردی نەزانراوە، بەڵام ئەوە زانراوە دانیشتووی خانەقینن و بەمەبەستی گەشتكردن سەردانی سەیرانگای دوكانیان كردووە.

هەروەها ئاشكراشیكرد، لە سەیرانگای دوكان حەوت تیمی فریاكەوتن و لە سەیرانگای قەرەداغ شەش تیم و لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی 10 تیمی تێدایە كە لە ئێشكگری 24 كاتژمێریدان بە مەبەستی بەهاناوە چوونی هەر رووداوێكی نەخوازراو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا