تەقینەوەیەك لەباشووری ئێران روویدا

پۆڵەتیك پرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە تەقینەوەیەك لەشاری سراوانی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، دوای تەقینەوەكە، پاسەوانی شۆڕشی سەر بەسوپای پاسداران دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە، كە تەقینەوەكە لەگۆڕەپانێكی شاری سراوان روویداوە.

هەروەها سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، لەئەنجامی تەقینەوەكان كەسێك كوژراوەو 3 كەسی تریش برینداربوون، كە یەكێك لەبریندارەكان ژن بووە.

تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاری لەتەقینەوەكە رانەگەیاندووەو لایەنە ئەمنییەكانیش هیچ روونكردنەوەیەكی فەرمیان لەو بارەوە رانەگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا