عێراق هاوڵاتیانی چەند وڵاتێک لە ڤیزا دەبەخشێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەمەبەستی چالاککردنی کەرتی وەبەرهێنان، هاوڵاتیانی 37 وڵاتی لە ڤیزا بەخشیوە.

میدیاکانی عێراق لە زاری خالید میحەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆوە بڵاویانکردەوە، بڕیاری حکومەت بۆ بەخشینی هاوڵاتیانی ئەو 37 وڵاتە، بوێرانەترین بڕیارە لە سەردەمی پێکهێنانی حکومەتەوە و بەمەبەستی چالککردنی وەبەرهێنان و پاڵپشتی ئابووری عێراق دراوە.

ئەوەش هاتووە، ئەم بڕیارە لە 15ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، وتیشی: بڕیارەکە سەرمایەداران و ئەو کۆمپانیایانەی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشن دەگرێتەوە، هاوکات، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و یابان، کۆریای باشور و کەنەدا، ئوسترالیا و نیوزلەندا و سویسراش دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەتوانن بەرامبەر بە 75 دۆلار لەڕێگەی هێڵە ئاسمانی و زەمینی و دەریاییەکان بۆماوەی دوو مانگ بێنە عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم بارودۆخەی عێراقی پیادا تێپەڕدەبێت، پێویستە سەرجەم گەشتیاران رێکارەکانی تەندروستی بگرنەبەر و پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن.

ئەم بڕیارە هانی وەبەرهێنەران دەدات بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا