نەورۆزی باكوور.. ئاهەنگی ملیۆنی لەئامەد

پۆڵەتیك پرێس:
لەم ڕۆژەدا كوردانی بەگشتی لەهەر چوار پارچەی كوردستان ئاهەنگی نەورۆز ساو دەكەن، كە یەكێكە لە ڕۆژە كۆنەكانی كەلەپوور و مێژووی كورد.

لەگەڵ پیرۆزكردنی ئەو ئاهەنگانەدا، كوردانی باكووری كوردستان لەتوركیا بەردەوامن لە خەبات بۆ سەلماندنی بونیان، چونكە دەسەڵاتی توركیا بەگشتی‌و پارتی دادوگەشەپێدانی ئاكەپە بەتایبەتی بەردەوامە لە بەكارهێنانی هێز و توندوتیژی و ترساندن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ كوردان.

دەسەڵاتدارانی توركیا ئێستا بە توندترین شێوە مامەڵە لەگەڵ كورد دەكات‌و هەڵمەتەكانی بۆ بێدەنگكردنی پارتە كوردییەكان بەردوامە، تەنانەت دەیەوێت كاری سیاسیان لێقەدەغە بكات.

لەچەند ساڵی رابردوو ئاكەپە بەو شێوەیە لەگەڵ پارتە كوردییەكان، بەتایبەتی پارتی دیموكراتی گەلان، كە چەندین سەركردەی ئەو پارتەی خستووەتە زیندانەوە، ئەوەش بەتۆمەتی پەیوەندی بەپارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

دەسەڵاتی توركیا ئەو تۆمەتەی كردووە چەكوشێك لەبەرانبەر كوردانی رۆژئاواو رۆژانە دەیان كەسی ئاسایی‌و مەدەنی بەو تۆمەتە دەستگیردەكات‌و دەیانخاتە زیندانەكانەوە.

لەبەرانبەردا كوردانی باكوور، بەردەوامن لەخەبات‌و بڕیارە رۆژی یەك شەممە، ئاهەنگی ملیۆنی نەورۆز لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان رێكبخرێت.

كوردانی باكوور بەرێكخستنی ئاهەنگی ملیۆنی نەورۆز لەئامەد دەیانەوێت ئەو پەیامە بەدەسەڵاتی توركیا بدەن، كە هەرگیز فشارەكانی دەسەڵات كاریان لێناكات‌و رووبەڕووی هەر هەولێكیش دەبنەوە، بۆ لەناوبردنی كوردان بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا