بەهۆی کۆرۆناوە زیانی ٢٢ ملیۆن یۆرۆی لێدەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی پێشبینیەکان باخچەی کۆکنهۆف ئەم ساڵیش، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەرگا بە ڕووی سەردانکەرانیدا دادەخات.

باخچەکە دەکەوێتە شاری لیسا لە باشوری هۆڵەندا، لە نێوان ئەمستردامی پایتەخت و شاری هاج، نزیکەی زیاتر لە ٧ ملیۆن جۆر گوڵی لێیە لەگەڵ هەندێک باڵندەی ناوازەو جیاواز.

گوڵەکانی باخچەکە لەم ساڵدا چەندین ملیۆن یۆرۆ زەرەان لێکەوتووە، بەهۆی ئەوەی لە پاییزی پاردا ڕوێندراون و لە ٢٠ ئازاری ساڵی پارەوە دەرگای باخچەکە نەکراوەتەوە

پارت سیمرینک، بەڕێوبەری باخچەکە ئاماژەی بەوەدا، باخچەکە پێویستی بە نزیکەی ٧٥٠ بۆ ٨٠٠ هەزار کەس هەیە تاوەکو سەردانی بکەن تاوەکو هاوسەنگی ڕابگرێت، بەڵام بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕەنگە ئەمساڵیش هیچ کەس نەتوانێت سەردانی پارکەکە بکات.

هەروەها پێشبینی ئەوە دەکرێت ، ئەمساڵ زیانەکانی پارکەکە لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ملیۆن یۆرۆ بێت، ئەگەر بەم شێوەیە ژمارەی سەردانکەرانی کەم بێتەوە زیانی ٢٢ ملیۆن یۆرۆی لێ دەکەوێت.

 

https://www.instagram.com/tv/B_PZj_lj06d/?utm_source=ig_web_copy_link

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لە لینکەکەی سەرەوە بکە..

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا