لەرۆژانی نەورۆز هەناردەو هاوردەی كەلوپەل لەسنوورەكان بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیك پرێس:
لەرۆژانی نەورۆزدا هەناردەو هاوردەكردنی كەل‌و پەل‌و كاڵای بازرگانی لەسنوورەكانی عێراق ‌و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

بەرپرسانی عێراق‌و لایەنی ئێرانی رێككەوتوون، كە پشووەكانی نەورۆز چ لەلایەنی ئێرانی چ لەلایەنی عێراقی نە بێتە هۆی رێگری لەئاڵوگۆڕی بازرگانی لەناوچە سنوورییەكان.

بەرپرسانی هەردوولا لەسەر ئەوەش رێككەوتن، بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەسەر رێكارە تەندروستییەكانی تایبەت بەخۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام بن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەرۆژی شەممەوە، پشووەكانی نەورۆز لەئێران دەستیپێكردووەو لەرۆژی پێنج شەممەشەوە، پشووەكانی نەورۆز لەهەرێم دەستپێكردووەو یەك هەفتە بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا