پۆڵه‌تیك پرێس:
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق چاپكرا و ئاماده‌یه بۆ ده‌نگدان، پۆڵه‌تیك پرێس مادده‌ی 11ـی نێو پڕۆژه‌یاساكه بڵاوده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌سته به پشكی هه‌رێمه‌وه.
له‌مادده‌ی 11ـی پڕۆژه‌یاساكه‌دا له بڕگه‌ی ئه‌لفدا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كرێت به‌وه‌ی پاكتاوی حساباتی ساڵانی 2004 تا 2020 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكات.
له‌بڕگه‌ی جیمدا ئه‌وه هاتووه، هه‌رێم پابه‌نده به ڕاده‌ستكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی خۆی به عێراق.
له‌بڕگه‌یكی دیكه‌ی مادده‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، به‌غدا سه‌رجه‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌نێرێت به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.