بەركەوتویەكی دیكەی چەكی كیمیایی گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیك پرێس

بەركەوتویەكی دیكەی چەكی كیمیایی كە ناوی محەمەد حەسەنەو خەڵكی شاری هەڵەبجەیە و دانیشتوی ئەمریكایە بەهۆی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەی گیانی لە دەستدا.

ئیبراهیم حەسەن برای ئەو كەسەی گیانی لە دەستدا بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە كاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا براكەی بە سەختی برینداربووە، لەو كاتەشەوە كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر ماوتەوە، ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوو بەردەوام بووە لە وەرگرتنی چارەسەر و بۆ ئەو مەبەستە چەندین وڵات گەڕاوە وەكو ئێران و سوریا و ئەمریكا و لە ناوخۆی هەرێمیش بەردەوام چارەسەری وەردەگرت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر بۆ چارەسەركردنی براكەی چەند جارێك داوای هاوكارییان لە حكومەتی هەرێم كردبوو، بەڵام وەڵامیان نەدراوتەوە بۆیە بۆ هێنانەوەی تەرمەكەشی داوای هاوكاری لەهیچ كەس و لایەنێك ناكەن و بەهۆی كۆرۆناوە هەر لە ئەمریكا بەخاكی دەسپێرن.

لە ماوەی ساڵانی رابردودا 116 كەس لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەریان گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لەئێستاشدا 974 برینداری چەكی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان هەن كە باری تەندروستی هەندێكیان سەختە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا