وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیایی لە دابەشكردنی سێ موچەی لیواكان دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، تا ئێستا پارەكەی هاوپەیمانان نەگەشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە و دڵنیایشیدا ئەو پارەیە بڕیاری لێدراوە و دەگاتە دەستیان و دابەشی دەكەن بەسەر لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمریكا و هاوپەیمانان پێشتر لە دوو كۆبوونەوەدا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بە فەرمی دڵنیاییانداوە سێ‌ مووچەی لیوا هاوبەشەكان بە بێ‌ لێبڕینەوە بدەن كە بریتیە لە هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیواكانی پێشمەرگە.

وتیشی، “بەهۆكاری تەكنیكی كە بریتیە لە گواستنەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ سەر ئەژماری بانكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هاوكارییە دواكەوتووە، ئەمریكا و هاوپەیمانان لەسەر بڕیاری خۆیانن و هەركاتێك ئەو بڕە پارەیە گەشتە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوا سێ‌ موچەكە بەسەریەكەوە دەدرێت بە لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە”.

ئاشكراشیكرد، وەزیری پێشمەرگە داوای لە وەزارەتی دارایی كردووە موچەیەك بەبێ لێبڕین بدرێتە پێشمەرگە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردودا وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سێ موچەی لیواكانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە پێكەوە دابەش دەكەن، بەڵام تائێستا دابەشنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا