یاسای دادگای فیدراڵی پێویستی بەیەك دەنگی كوردستانییانە!

دادگای فیدراڵی دامەزراوەیەكی زۆر گرنگی كاریگەرە، چەندین ئەركی ھەستیاری لە ئەستۆدایە، یەكێك لەوانە یەكلایی كردنەوەی ناكۆكیە یاسایی – سیاسیەكانی نێوان ھەردوو حكومەتی ھەرێم و فیدراڵیە.

لەبەر ئەوەی متمانە لە نێوان ھەردوولادا نییە، یاخود زۆر كەمە و لە جێبەجێ نەكردنی دەستوریش ئێمە ماران گازین، بۆیە لایەنە كوردستانیەكان پێداگری لەسەر شێوازە بڕیارێك دەكەن كە ھەرگیز دادگای فیدراڵی بەبێ رێككەوتن یان ڕەزامەندی دادوەرە كوردستانیەكان دەرنەكرێ.

لایەنە كوردستانیەكان كە داوای ٨/٩ دەكەن بۆ ئەو مەبەستەیانە، بەڵام پێ ناچێ شیعەكان دەستبەرداری دەستكەوتی زۆرینەی خۆیان بن. لەبەر ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی فیدراڵی، كە ئەنجومەنێكی دەستورییە دانەمەزراوە، دەبوو لایەنە عێراقیەكان ئەو داوا ڕەواییەی لایەنە كوردستانیەكانیان لەبەر چاو بگرتباییە. وەك پێ دەچێ یاساكە بەدڵی لایەنە كوردستانیەكان دەرناچێ، بۆیە پێویستە بەھەر شێوەیەك بێ لایەنە كوردستانیەكان یەك دەنگ بن، چونكە یاساكە رەھەندێكی نیشتمانیی گەورەی ھەیە.

ئەگەر بەباشی نەزانن پێویستە یەك هەڵویست بن. ئەوكات گومان دەكەوێتە سەر ڕەوایەتی یاساكە و لە ڕووی سیاسیشەوە وەك چەكێكی دەستی لایەنە كوردستانیەكان بۆ گفتوگۆكانی ئاییندە دەمێنێتەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا